سه‌ره‌تا:
ئاماژه به‌كۆبونه‌وه‌ی به‌رواری٢٠١٤\٢\١٦ كه به‌سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێوبه‌رایه‌تیگشتی كاروباری مینی سلێمانی ئه‌نجامدرا وه به ئاماده‌یی ده‌سته‌ی ژینگه پارێزی كوردستان سه‌باره‌ت به كاری مینپاكی وه ژینگه پارێزی، ڕێكخراوی میر به پرسیاێتی خۆی ده‌زانێت ئه‌م پێشنێارانه پێشكه‌شتان بكات :
بۆ كاری پاكسازی ده‌ستی
- به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ڕۆشنبیری كارمه‌ندانی ئه‌م بواره سه‌باره‌ت به ژینگه‌پارێزی. ئه‌مه‌ش په‌یوه‌سته به لایه‌نی په‌یوه‌ندیداره‌وه (ژینگه پارێزی كوردستان).
- ده‌زگای گشتی كاروباری مین داوای نوێنه‌ری فه‌رمی ژینگه پارێزی كوردستان بكات بۆ زیاتر به ئاشنا بونیان له كاروبه‌ریه‌كنی چالاكی مین.
- تیمه‌كانی QA به گشت ڕێنمایه‌كانی ژینگه پارێزیئاشكرا بكرێن.
- هه‌مو ته‌قه‌مه‌نیه‌كی جۆری WP پێویسته زۆر به زانستیانه چاره‌سه‌ر بكرێت. ئه‌كرێت سود له زانكۆكانمان بكه‌ین بۆ ئه‌م بواره.
- مینلابه‌ر زانیاری پێبدرێت سه‌باره‌ت به شێوازی داربڕین به شێوه‌یه‌كی دروست.
- به‌ر له سوتاندنی هه‌ر كێڵگه‌یه‌ك لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ئاگادار بكرێت. هه‌روه‌ها ڕێ‌و شوێنی تایبه‌ت دابین كرا بێت بۆ كۆنترۆڵكردنی ئاگر كه‌وتنه‌وه وه زیان گه‌یاندن .
بۆ كاری میكانیكی
- تا بكرێت ئامێری بچوك به‌كار بهێنرێت بۆ ئه‌وه‌ی كه‌مترین زه‌ره‌ر به دار‌و ده‌وه‌ن بكه‌وێت.
- هه‌مو ئه‌و كانزایانه‌ی ده‌دۆزرێته‌وه كۆ بكرێته‌وه وه بدرێت به كارگه‌كانی ئاسن توانه‌وه.
ڕێكخراوی میر:
- ڕێكخراوی میر ڕێكخراوێكی مرۆڤ دۆستانه‌ی ناحكومی ناسياسية بۆ به ده‌ستهێنانی قازانج كارناكات .
- ئامانجي ميـــر ڕێگرتنو له‌ناوبردنی كاریگه‌ریه‌كانی مین و پاشماوه ته‌قه‌مه‌نییه‌كانی جه‌نگه له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا و ژینگه.
- ممیر یارمه‌تی مرۆیی وه ڕێنمایی پێشكه‌ش ده‌كات به‌و كه‌سو لایه‌نانه‌ی زه‌ره‌رمه‌ندن به جێماوه‌ی ململانێی سه‌ربازی ، به‌تايبةتی مين و تقه‌مه‌نییه جێماوه‌كان.
Leave a Comment